خاوه‌نی ئه‌مازۆن پیرۆزبایی هاوسه‌رگیری له هاوسه‌ری پێشووی ده‌كات
"دان، پیاوێكی مه‌زنه، خۆشحاڵم به هاوسه‌رگیریی هه‌ردووكیان"

K24- هه‌ولێر:
"جیف بیزۆس"، خاوه‌نی كۆپانیای ئه‌مازۆنی ئه‌مه‌ریكی نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ هاوسه‌ری پێشووی نارد، به‌بۆنه‌ی هاوسه‌رگیرییه نوێیه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كانی میدیای ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، ماكێنزی سكۆت، هاوسه‌ری پێشووی "بیزۆس"، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی شاری "سیاتڵ" كرد، به ناوی "دان جیوی".
سكۆت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێستا له‌گه‌ڵ "دان" و (4) منداڵه‌كه‌ی، كه له هاوسه‌ری پێشوویه‌تی، له شاری "سیاتڵ" ده‌ژی.
"جیف بیزۆس" له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دان، پیاوێكی مه‌زنه، خۆشحاڵم به هاوسه‌رگیریی هه‌ردووكیان".
ماكێنزی سكۆتی (50 ساڵ)، رۆمانووسه، سێیه‌م ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده، دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی "بیزۆس".
پێشتر یه‌كه‌م فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن بوو، بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمپانیه‌كه یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه، دواتر وازی له‌كاره‌كه‌ی هێناوه و خۆی بۆ په‌روه‌رده‌كرنی منداڵه‌كانی و كاری ئه‌ده‌بی ته‌رخانكرد.
دوای (25) ساڵ له‌هاوسه‌رگیری، بیزۆس و ماكێنزی له ساڵی (2019) جیابوونه‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتن، بیزۆس (4%)ی پشكی كۆمپانیای ئه‌مازۆنی به ماكێنزی دا، كه ده‌كاته (38) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی