20 دۆلاری ساخته 27 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت
كێشەكە لەسەر (20) دۆلار بووە، ئێستا خانه‌واده‌كه‌ی (27) ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرن

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر پۆلیسی "مه‌نیئاپۆڵس"ی ئه‌مه‌ریكا تۆماركرد، به‌هۆی مردنی "جۆرج فلۆید" له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه، ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه له‌سه‌ر قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی رازی بوون، كه (27) ملیۆن دۆلاره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (12ی ئادار/ مارسی 2021)، ئه‌نجومه‌نی شاری "مه‌نیئاپۆڵس" له دانیشتنێكی داخراو، بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی "جۆرج فلۆید"یان دا، پارێزه‌ری خانه‌واده‌كه رایگه‌یاند، دوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه، خیزانه‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستن.
رۆژی (25ی ئایاری 2020)، دوكاندارێك له شاری "مه‌نیئاپۆڵس" دوای وه‌رگرتنی (20) دۆلاری ساخته له "جۆرج فلۆید"، ته‌له‌فۆن بۆ 911 ده‌كات و پۆلیس ده‌گاته شوێنه‌كه بۆ قۆڵبه‌ستكردنی "جۆرج فلۆید"، به‌ڵام له‌كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له‌ژێر ده‌ستی "دیرك شۆڤین"، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی مه‌نیئاپۆڵس گیانله‌ده‌ستده‌دات و به‌هۆیه‌وه ئالۆزییه‌كی زۆر له‌و شاره و چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا درووست بوو، كه به‌هۆی جیاكاری ره‌گه‌زی خۆپشیاندان و ناڕه‌زاییه‌كان بۆ چه‌ند رۆژێك درێژه‌ی كێشا، زیانێكی زۆری ماددیش به بازاڕه‌كان كه‌وتن.
د.ی