"هیچ رێككهوتننامهیهك نابێته جێگرهوهی رێككهوتنی ستراتیژی"
مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی قسەی جیاواز دەکەن
K24 - ههولێر:
کاتێك قسە لەسەر رێککەوتنامەی ستراتیجی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی قسەی جیاواز دەکەن، بەشێکیان دەڵێن ئەو رێککەوتنامەیە لە ئاستی ھەرێمایەتی و داھاتووی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە رێککەوتنیان لەگەڵ گۆران نابێتە بەدیلی رێککەوتنامەی ستراتیژی، ھەندێکیشیان پێیانوایە دەمێکە رێککەوتنامەی ستراتیجی كۆتایی هاتووه و ھیچ شتێك بە ناوی رێککەوتن لە نێوان یەکێتی و پارتی نەماوە.
بەڵام پارتی تا ئێستا ھیچ قسەیەکی لەبارەی نەمانی رێکەوتنامەی ستراتیجی نەکردووە، قسەی پاتی تەنھا لەسەر رێککەوتنی یەکێتیە لەگەڵ گۆران، ئەوان پێیان وایە رێککەوتنەکە لۆکاڵیە و تایبەتە بە ناوچەیەکی دیاریکراو، ھەر کاتێکیش قسەیان لەسەر رێککەوتنامەی ستراتیجی ھەبێت، بە گوتەبێژی فەرمی حزبەکە دەڵێن کۆتا قسەی پارتی بکات.
ماوەی چەند ساڵێك پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان و دابەشکردنی پۆستەکانی کوردستان رێککەوتن، دوای ساڵی 2013ش، چەند لێژنەیەك لەلایەن یەکێتییەوە بۆ ھەموارکردنەوەی رێککەوتنەکە پێکھات، بهڵام سەرجەم ھەوڵەکان بێ ئەنجام بوون.