له بەهار و نەورۆزدا خواست لەسەر جلوبەرگی کوردی زیاد دەبێت
بهرگدووران: بازاڕمان وه‌ك ساڵانى پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نییه

K24- هه‌ولێر:
خواست له‌سه‌ر جلوبه‌رگى كوردى ئه‌گه‌رچى زیادی كردووه، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌رى كۆرۆنا له‌سه‌ر هاووڵاتیان ماوه، تا به دڵى خۆیان جلوبه‌رگ بدوورن و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ وه‌رزى به‌هار، بهرگدوورانیش ده‌ڵێن بازاڕیان وه‌ك ساڵانى پیش كۆرۆنا نییه.
هاوشێوه‌ى ساڵى پار، كه كه‌ره‌نتینه بوو، كه‌مترین هاوڵاتى جلوبه‌رگى كوردی ده‌دورن، بهرگدووران باس له‌وه ده‌كه‌ن ساڵانى زوو، پێش نه‌ورۆز خه‌ڵكى سه‌ره‌یان ده‌گرت تا جله‌كانیان بدوورین و بۆ نه‌ورۆز له به‌رى بكه‌ن، كه‌چى ئێستا جل دوورین له‌ماوه‌ى رۆژێك بۆ دووان بۆیان ته‌واو ده‌كه‌ین.
پۆشینى جلوبه‌رگى كوردى به‌گوته‌ى بهرگردووران ساڵ به‌ساڵ زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام دۆخى كۆرۆنا رێگرییه‌كى زۆرى دروستكردووه، بۆ هاووڵاتیان تا نه‌توانن له رۆژانى نه‌ورۆز بیپۆشن.
زۆرێك له‌وانه‌ى كه به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانى هاتنى وه‌رزى به‌هارن، ئه‌مساڵ جلوبه‌رگى كوردیان نهدووریووه، به‌ڵكو هه‌مان جلى ساڵى رابردوو ده‌پۆشن، كه له‌گه‌ڵ هاتنى كۆرۆنا جله‌كانیان له‌لاى بهرگدووران دووریبوو.
د.ی