فوئاد مه‌عسووم: من نوێنه‌رى حكومه‌تى عێراق نييم

سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم رايگه‌ياند، من هاتوومه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك وه‌فدى حكومه‌تى عێراق نه‌هاتووم.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3f5c9a03-2111-4e0a-9d94-2a3960bbc1a8/6.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم رايگه‌ياند، من هاتوومه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك وه‌فدى حكومه‌تى عێراق نه‌هاتووم.

كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم و ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌لى باپير كۆتايى هات.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆك كۆمار به‌رپه‌رچى پرسيارى ميدياكارێكى دايه‌وه‌ و رايگه‌ياند، من نوێنه‌رى حكومه‌تى عێراق نييم و ئێمه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ خه‌باتمان كردووه‌ و به‌ پێويستم زانيوه‌ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان بكه‌م.

سه‌رۆك كۆمار، دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه‌ و پرسى چاكسازييه‌كانى عێراق و دانيشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى خسته‌به‌رباس.

ئه‌مڕۆش، سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كۆبوويه‌وه‌ و هه‌ردوولا پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايان تاوتوێكرد.

سه‌ردانى فوئاد مه‌عسووم بۆ لاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له‌ چوارچێوه‌ى هه‌واڵه‌كانى سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ وه‌رگرتنى راوبۆچوونى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

بڕياره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بكات.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت، بۆ سبه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى سياسيى له‌ شارى سلێمانى بكات.