عه‌لى باپير: هه‌تا بڕيارى جيابوونه‌وه ده‌ده‌ين با دۆستيان بين
ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كوردستان عه‌لى باپير، رايگه‌ياند، ئێمه پێمان باشه هه‌تا بڕيارى خۆمان ده‌ده‌ين و جياده‌بينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كوردستان عه‌لى باپير، رايگه‌ياند، ئێمه پێمان باشه هه‌تا بڕيارى خۆمان ده‌ده‌ين و جياده‌بينه‌وه، دۆستايه‌تى عێراق بكه‌ين و ميله‌ته‌كه‌مان له‌و ئيمتيازانه بێبه‌ش نه‌بێت كه له چوارچێوه‌ى عێراقدا وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌ن.
ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كوردستان، عه‌لى باپير له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌يامنێرى كوردستان 24 گوتى: رامان وايه هه‌تا پێش ئه‌وه‌ى بڕيار بده‌ين و جيابينه‌وه، دۆستايه‌تى به‌غدا بكه‌ين، له هه‌موو ئيمتيازێكى عێراق به‌شدار بين و باش‌ترين په‌يوه‌نديمان هه‌بێت.
گوتيشى: باشتر وايه تا بڕيارى خۆمان ده‌ده‌ين ئه‌وا بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى باجى هه‌ندێك لێدوان، جوتيار و ره‌شوورووتى ئه‌م ميله‌ته نه‌يدات و ئه‌وه هه‌ڵوێستى ئێمه‌يه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، عه‌لى باپير گوتى: ئه‌و له هه‌ست كردن به به‌رپرسيارێتى خۆيه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ.