شوێنهوارێك له خهرپووتى باكوورى كوردستان دۆزرايهوه
لەخەرپووتی باكووری كوردستان شوێنهوارێكى مێژوویی دۆزرایەوە كە مەزەندە دەكرێت ھی 2 ھەزار و 700 ساڵ لەمەو بەر بێ.
K24 – ههولێر:
لەخەرپووتی باكووری كوردستان شوێنهوارێكى مێژوویی دۆزرایەوە كە مەزەندە دەكرێت ھی 2 ھەزار و 700 ساڵ لەمەو بەر بێ.
شوێنهوارهكه، لە لایەن كارمەندانی پارك و دارستانەكان دۆزرایەوە كە خەریكی چاندنی نەمام بوونە.
لەدارستانەكانی نەورۆزی خەرپوتی باكووری كوردستان لەكاتی چاندنی نەمامدا دیوارێكی ھەڵكۆڵراوی كۆن دەدۆزرێتەوە.
دوای دۆزینەوەی ئەوشوێنهواره مێژووییە، كە چەند نەخش و نیگارێكی لەسەر ھەڵكەنراوە، دەست بەخاوێن كردنەوەی دەوروبەرەكەی دەكرێ، بەڵام وەك دیاریشە شوێنهوارهكه لەپێشتردا شكاوە و بووهتە 4 لەت.
پاش بڵاوبوونەوەی ھەواڵەكە مامۆستا و قوتابیانی زانكۆی فورات دەگەنە شوێنی دۆزینەوەی شوێنهوارهكه، دەست بەلێكۆڵینەوە دەكەن و ئامادەكاری گواستنەوەی شوێنهوارهكه دەكەن.