ئێران فشارى زۆرتر ده‌خاته‌‌ سه‌ر به‌هائييه‌كان

كچی رەفسەنجانی سەردانێكی كورتی بەھاییەكانی كرد، بەڵام ھەڕەشەكان لێی ھەر بەردەوامن. بەڵام بەھائییەكان كێن، بۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەكافرو ناپاك ناویان دەبەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/925fcd40-8b06-4878-961d-f9741558aa55/bhey.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سەرجەم سەركردەكانی ئایینزای بەھایی لە ئێران دەستبەسەر كراون،  دوای سەردانیكردنی كچی ھاشمی رەفسەنجانی بۆ لای سەركردەی بەھاییەكان ناوەندە ئەمنییەكان و ئوسوڵگەراكانیش ھەڕەشە لێ دەكەن، تۆمەتی دەرچوون لە بنەماكانی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبار دەكەن.

جارێكیتر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی سەركردەی بەھائییەكانی ئێران دەكەن، ھەوڵێكی دیكەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی جیھانی دوایی سەردانیكردنی فائیزە ھاشمی كچی عەلی ئەكبەر ھاشمی رەفسەنجانی سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران لە ژمارەیەك كەساییەتی بەھایی.

كچی رەفسەنجانی سەردانێكی كورتی بەھاییەكانی كرد، بەڵام ھەڕەشەكان لێی ھەر بەردەوامن. بەڵام بەھائییەكان كێن، بۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەكافرو ناپاك ناویان دەبەن.

ئەو گرتە ڤیدیۆ نایابە عەبدولبەھاییە، لەكاتی سەردانیكردنی بۆ نیۆیۆركی ئەمریكا، بۆ بانگەشەكردنی بۆ ئایینەكەیان، یەكەم ھەنگاو بۆ ئەوەی مەزھەبێكی ئێرانی بكەن، بە ئایینێكی جیھانی. ئەو ڤیدیۆیە و پێدانی پلەی سێر لەلایەن بەریتانیا بە عەبدولبەھا وایكرد، كەتاكوو ئێستاش دەسەڵاتدارانی ئێرانی وەكوو سیخوڕ ناویان بھێنن. لەگەڵ ئەوەش ئەوان رەتیدەكەنەوە، خۆیان بەئاینێكی ناسیاسیی دەزانن.

بەھائییەكانی ئێران زۆربەیان لە تەورێز بوونە، ھەتا رۆژھەڵاتی كوردستانیش ھاتوون، لەسەردەمی رەزاشادا گەشەیان كردەوە، تەنانەت رێگەی كردنەوەی قووتابخانەی تایبەت بەخۆیان پێدرا، بەڵام چەند ساڵ دواتر موسەدیق و محەمەدڕەزاشا ناكۆكییان تێكەوت، شا بۆ رزگاربوون لەو تەنگەژەیە، ھانای بۆ ماموستایانی ئایینی شیعە ھێنا، ئەوانیش یەكەم مەرجیان لەناوبردنی بەھائییەكان بوو. ناوەندی ئەو ئایینە نوێیە لە تاران وێران كرا، گوشارەكان و ھەوڵ بۆ سڕینەوەیان تاكوو ئێستاش بەردەوامە.

ھەرئێستا لەسنە و دەورووبەری بەھائییەكان ھەن، رێگەی ناشتنی مردووەكانیشیان لەگۆڕستانەكانی شاریان پێ نادرێت.

بەھائییەكانی دەرەوەی ئێران دەڵێن لە كوردستانی ئێران بەھایی زۆرن، بەڵام خۆیان لەناوخۆ ناوێرن بەنھێنیش قسە لەسەر باوەڕی خۆیان بكەن، ئێستا سەرجەم سەركردەكانی بەھائییەكان لەزیندان دان، تەنانەت گۆڕستانەكانیشیان وێران دەكرێت، فەتوای ناپاك و كافربوونیشیان وەكوو خۆی ماوەتەوە.