زانكۆیه‌ك قه‌ره‌بووی (700) ژن ده‌كاته‌وه
له لایه‌ن پزیشكێكه‌وه گێچه‌ڵی سێكسییان پێكراوه

K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "ئه‌ی بی سی نیوز" بڵاویكرده‌وه، زانكۆی باشووری كالیفۆڕنیا رازی بووه به بڕی (852) ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی ئه‌و ژنانه بكاته‌وه، كه له لایه‌ن پزیشكێكه‌وه گێچه‌ڵی سێكسییان پێكراوه، كه له‌و زانكۆیه كارده‌كات.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان زانكۆكه و قوربانیانی ده‌ستی "جرورج تیندال"، پزیشكی نه‌خۆشی ژنان كراوه، قه‌ره‌بووی (700) ژن ده‌كرێته‌وه، كه قوربانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌لایه‌ن ئه‌و پزیشكه‌وه ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسییان پێكراوه.
كۆمپانیای پارێزه‌ران، كه بریكاری زۆربه‌ی كه‌یسی ئه‌و ژنانه‌یه له دادگای ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، روونیكرده‌وه، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ی زانكۆكه له‌سه‌ری رازیبووه، گه‌وره‌ترین قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه تایبه‌ت به تاوانه‌كانی سێكسی له مێژووی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا.
تیندال، له ماوه‌ی (30) ساڵدا وه‌ك پزیشكی پسپۆڕ له‌بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان له زانكۆی باشووری كالیفۆڕنیا كاریكردووه، تا ساڵی (2016) له كاره‌كه‌ی وه‌ستێنراوه.
ئه‌و پزیشكه، كه ته‌مه‌نی (74) ساڵه، له ساڵی (2019)ه‌وه ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر (21) ژن كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام "تیندال" تا ئێستا نكۆڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌كات و داوای ئازادكردنیش ده‌كات.
ڤینیس فینالدی، پارێزه‌ری سه‌ره‌كی و دانووستانكار له باره‌ی كه‌یسی قوربانیانی ده‌ستی پزیشكه‌كه گوتی: "تیندال" به‌شێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆكه‌كه، به‌ڵام ئه‌و پزیشكه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه نییه.
پارێزه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و كه‌یسه له باره‌ی ئه‌و بڕه زۆره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه گوتی: "زانكۆی باشووری كالیفۆڕنیا به‌رپرسیاریه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی گێچه‌ڵكاری سێكسی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
حكومه‌تی چین نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی ئه‌و كه‌یسه ده‌ربڕیوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی قوربانیانی كه‌یسه‌كه قوتابیانی چین-ن، كه له‌و زانكۆیه‌دا ده‌خوێنن.
پێشتریش زانكۆی ویلایه‌تی میشیگان بڕی (500) ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو له كه‌یسی گێچه‌ڵكاری سێكسی داوه، ویلایه‌تی به‌نسیلڤانیاش بڕی (109) ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بووی بابه‌ته گێچه‌ڵكارییه سێكسییه‌كان داوه.
د.ی