پەروین بوڵدان: كوده‌تا دژی هه‌ده‌په ده‌كرێت
"به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵن پارته‌كه‌مان دابخرێت"
K24 - ئەنقەرە
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگەیاند، پرسی داخستنی هه‌ده‌په، كوده‌تایه دژی سیاسه‌تی كورد و دیموكراسیه‌ت له توركیا. جهختییشی كرده‌وه، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵن پارته‌كه‌یان دابخرێت.
ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە بە سەرۆكایەتی پەروین بوڵدان لە ئەنقەرە، دژی داخستنی پارتەكەیان گردبوونەوە و ئەو بڕیارەیان بە بڕیارێكی سیاسی ناوبرد.
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دەسەڵات دەیەوێت سیاسەت و ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی توركیا بێ ھەدەپە دیزایین بكات، چونكە ئەوان دەزانن ئەگەر ھەدەپە ھەبێت ناتوانن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو سەركەون، داخستنی ھەدەپە گورزێكی گەورەیە لە مافی گەلی كورد و دیموكراسی لە توركیا".
ھاوسەرۆكی ھەدەپە، گوتیشی: "ئێمە دەستبەرداری ھەدەپە نابین و بە ھەموو شێوەیەك دەیپارێزین".
لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24، لەبارەی بڕیاری داخستنی ھەدەپە، ئه‌برۆ گونه‌ی وتەبێژی ھەدەپە گوتی: "تائێستا بە فەرمی ھیچ بڕیارێك بۆ داخستنی ھەدەپە نەگەیشتووەتە دەستمان، بەڵام دەسەڵات پەلە پەلیەتی بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە، لە بەرامبەردا گەل لە ئاھەنگەكانی نەورۆز وەڵامی دەسەڵاتیان دایەوە".
حكومەتی توركیا داواكاری گشتی راسپاردووە دۆسیەی داخستنی ھەدەپە بكاتەوە، دۆسیەكی 609 لاپەڕە لە داواكاری گشتی توركیا ئامادەكراوە كە ھەدەپەی پێ تۆمەتبار دەكرێت، وەك بانگەشەكار و ھاوكاریكردنی پەكەكە.
ھ.م