تاڵب سەرانەیی نووسەر و مامۆستای زانکۆی سۆران کۆچی دوایی کرد
نووسەر و توێژه‌ری بوارەكانی زمان و مێژووی كورد بوو

K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی سۆران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆكه‌یان "تاڵب عەبدولسەمەد" سه‌ر لە به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه (29ی ئادار/ مارسی 2021) له قه‌زای سۆران كۆچی دوایی كرد.
تاڵب عەبدولسەمەد، كه به "شێخ تاڵب سەرانەیی" ناسراوه، مامۆستای بەشی کوردی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی سۆران و له هه‌مان كاتدا قوتابی دکتۆرا بوو لەو فاکەڵتییە، ھەروەھا نووسەر و توێژه‌ری بوارەكانی زمان و مێژووی كورد بوو.
