دوای ساڵێك له برینداربوونی تازه زانیویه چه‌قۆیه‌ك له‌سنگیدا به‌جێماوه
"پزیشكه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینم بۆ بكه‌ن، برینه‌كه‌یان داخست"
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی ساڵێكه چه‌قۆیه‌ك له سینگی گه‌نجێكی فلیپینی دایه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه‌سێك چه‌قۆیه‌كی له سینگی داوه و له نه‌خۆشخانه برینه‌كه‌یان ساڕێژكردووه و نه‌یانزانیوه چه‌قۆیه‌كه له سینگی جێماوه.
كینت رایان توماو، ته‌مه‌ن (36) ساڵ، كاتێك له‌كار ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ماڵ، له كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو رووبه‌ڕووی هێرشێك بوویه‌وه، له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا پزیشكه‌كان پێیانراگه‌یاندووه، كه برینه‌كه‌یان بۆ درووه‌ته‌وه و دایانخستووه، به‌ڵام نه‌یانزانیوه چه‌قۆیه‌كه له سینگی‌دا به‌جێماوه.
كینت، نه‌یزانیوه چه‌قۆیه‌كه له سینگی جێماوه، تا بۆ پشكنین چووه‌ته نه‌خۆشخانه، تا بۆ ئه‌وه‌ی له كارێكی نوێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له پشكنینه‌كانیدا ده‌ركه‌وتووه، كه چه‌قۆیه‌كه له سینگیدایه و له نزیك هه‌ردوو سیه‌كانی جێگیر بووه.
پزیشك پێیگوتووه، پێویسته به نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و چه‌قۆیه ده‌ربهێنرێت، كه درێژییه‌كه‌ی زیاتر له (10) سانتیمه‌تره، مانه‌وه‌ی له‌ناوی سینگی‌دا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
كینت به سه‌رسوڕمانه‌وه گوتی: "پزیشكه‌كان ساڵی رابردوو به‌بێ پشكنین برینه‌كه‌یان ساڕێژكردم و دایانخست، بۆیه پێموایه هه‌ڵه‌كه له‌وانه‌وه‌یه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌نه‌وه".
گوتیشی: "حه‌زناكه‌م رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌مه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێت چه‌قۆیه‌كه له سینگم ده‌ربكه‌ن و زوو بكه‌ومه سه‌ركار".
كینت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ندێك جار ئازارم هه‌بوو له كاتی سه‌رمادا، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ئه‌مه كاریگه‌ریی چه‌قۆیه‌كه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئاسووده‌م كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانم.
Kent Ryan Tomao mengaku dadanya sakit setiap udara dingin, dan sempat menjadi korban penikaman pada tahun lalu. https://t.co/AHnKGzx3e5
— Kompas.com (@kompascom) March 28, 2021
Nagulat ang isang lalaki sa Agusan del Sur nang malamang may nakabaon palang kutsilyo sa loob ng kaniyang katawan.
— TV Patrol (@TVPatrol) March 28, 2021
Ayon sa biktimang si Kent Ryan Tomao, 14 na buwan na palang nakabaon ito sa kaniyang tagiliran matapos mapagdiskitahan sa North Cotabato. pic.twitter.com/zlFNn8ElL8
د.ی