رۆیتهرز: حکوومەت ناتوانێت بەسەر حوکمی مەرجەع و پیاوانی ئایینیدا زاڵ بێت
حەشدی شەعبی کە کۆکراوەی ژمارەیەك ملیشیای شیعەکانە و لەلایەن ئێرانەوە زۆرترین پاڵپشتى دەکرێن
K24 - ههولێر:
لە ساڵی 2011 و دوای کشانەوەی ھێزەكانی ئەمریکا لە عێراق، بۆ یەکەم جار خەریك بوو، پێکدادانی سەربازی لە نێوان شیعەکاندا سەرهەڵبدا، ئەمەش لە کاتی هەڵکوتانە سەر پەرلەمان، لەلایەن خۆپیشاندەران و بهشێك له لایەنگری سەر بە موقتەدا سەدر و بڵاوبوونەوەی چەکدارانی سەرایای خوراسانی لەبەغدا.
بەگوێرەی لێکدانەوەی بەشێك لە چاودێران و میدیاکاران، ناکۆکییەکانی ناو ماڵی شیعە گەیشتووهتە لووتكە، ئەوەش تەنها بۆ دەسەڵات و بەدەست هێنانی پلە و پۆستە لە ئیدارەدانی عێراقدا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاری ئاژانسی ههواڵی "رۆیتەرز"، بڵاوبوونەوەی دیمەنی هاتووچۆی چەکدارانی سەرایای خوراسانی, کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بەنێو شەقامەکانی بەغدا, بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانەوە و هەڵکوتانە سەر هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیران، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە حکوومەت ناتوانێت، زاڵ بێت بەسەر حوکمی مەرجەع و پیاوانی ئایینی نەجەف وکەربەلا.
حەیدەر عەبادی، کە سیاسییەکی میانڕەوی شیعەیە، ساڵی 2014 لهكاتی دەست نیشانکردنى بۆ سەرۆکایەتی حکوومەت، بەڵێنیدا گەندەڵی بنەبڕ بکات و پرۆسەیەکی چاکسازی گشتی رابگەیەنێت و داعش لەناوببات و کێشەکانی لەگەڵ کورد و سوننەکان چارەسەربکات، بەڵام به پێچەوانەی کەشتیەکەی عەبادی هەڵیکرد و قەیران نەما روو لە عێڕاق نەکات.
عەمارحەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییش، هێرش دەکاتە سەر موقتەدا سەدر و دەڵێت:" جێگای داخە کەسانێکی سیاسی ئامادەبن لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەموو عێراق بسوتێنن".
حەشدی شەعبی کە کۆکراوەی ژمارەیەك ملیشیای شیعەکانە، وەك سەرایای خوراسانی و رێکخراوی بەدر، کە لەلایەن ئێرانەوە زۆرترین پاڵپشتى دەکرێن، هەروەها عەسائیب ئەهلولحەق و سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر و ژمارەیەك گرووپی دیکە، بەڵام ناکۆکی زۆر لە نێو ئەم پێکهاتانەدا دروست بووە.
دوایین پێکدادانی شیعەکان، ساڵی 2008 بوو، کاتێك نوری مالیکی سەرۆکی حکوومەتی ئەوکاتی بەغدا، فەرمانیدا بە هێرشکردنە سەر چەکدارانی سەر بە موقتەدا لە ناوچەکانی باشووری بەسرای دەوڵەمەند بە نەوت.