پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی خۆی پەسندکرد
K24 – ھەولێر
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە، بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی خۆی پەسندكرد.
لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوو 31/3/2021، دوای پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی لە 7ی تشرینی یەکەم پەسند کرد، بە واتای سێ رۆژ بەرلە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
پێشتر 172 پەرلەمانتار، واژۆیان لەسەر داواکارییەک کردبوو، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، دواجار بە زۆرینە پەسندکرا.
بڕیارە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.