پسپۆڕێكی ئابووری: داهاتی نه‌وت له یاسای بودجه‌ی (2021)ی عێراق هه‌ڵه و ناڕوونی تێدایه
"نزیكه‌ی (4) ترلیۆن دینار جیاوازی له هه‌ژماركردنه‌كه‌یدا هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق دوای مشتومڕێكی زۆر له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سند كرا، هه‌رچه‌ند له‌و ماوه‌یه‌دا پڕۆ‌ژه یاساكه به‌هۆی ناكۆكییه سیاسی و ته‌كنیكییه‌كان زۆر دواكه‌وت و چه‌ندین جار لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام به بۆچوونی پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی، یاسای بودجه‌ی (2021) هه‌ڵه و ناڕوونی تێدایه.
جیهانگیر سەدیق گوڵپی، پسپۆڕی ئابووری و دارایی گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی یاسای بودجه‌ی (2021)ی عێراقمان به‌ده‌ست گه‌یشت، بۆمان روونبووه‌وه، هه‌ر وه‌كو ساڵانی پێشوو، باسكردنی كه‌موكوڕییه جۆراوجۆه‌كانی پێویستی به چه‌ندین كاتژمێر و ره‌شكردنه‌وه‌ی ده‌یان لاپه‌ڕه هه‌یه".
گوتیشی: "كاتێك سه‌رنجی یه‌كه‌مین مادده‌ی یاساكه‌مان دا، كه تایبه‌ته به داهات، پاشان به‌راوردمان كرد به بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی دووه‌م، كه پێكهاتووه له‌خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌هه‌ژماركردنی داهات و خه‌رجی و كورتهێنان، هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر و چاوه‌ڕوان نه‌كراومان بەدی کرد، كه جیاوازییه‌كه نزیكه‌ی (4) ترلیۆن دیناره".
جیهانگیر سەدیق گوڵپی روونیكرده‌وه، "له‌مادده‌ی یه‌كه‌م بڕگه‌ی (ب)دا هاتووه، داهاتی خه‌مڵێنراو له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌سه‌ر بنه‌مای (45) دۆلار ده‌بێت، تێكڕای هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌یش (3) ملیۆن و (250) هه‌زار به‌رمیله له‌ناویشیدا (250) هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی هه‌رێم، نرخی ئاڵوێریش (1450)دیناره بۆ یه‌ك دۆلار. به‌م پێیه به‌هه‌مان میكانیزمی هەژمارکردنی ساڵانی پێشوو پێویسته داهاتی نەوتیی خەمڵێنراوی ئەمساڵ (77) ترلیۆن و (402) ملیار و (812) ملیۆن و (500) هه‌زار دینار بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی خواره‌وه:
3250000 * 365 * 45$ * 1450 = 77،402،812،500،000 دینار".
روونیشكرده‌وه، "كاتێك سه‌رنجی خشته‌ی هه‌ژماركردنی داهات و خه‌رجی و كورتهێنانماندا له بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی دووه‌م، بینیمان كه كۆی داهاتی نه‌وتی به (81) ترلیۆن و (171) ملیار و (112) ملیۆن و (500) هه‌زار دینار دانراوه، واته به جیاوازیی (3) ترلیۆن و (768) ملیار و (300) ملیۆن دینار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه و ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و جیاوازییه یان میكانیزمی هه‌ژماركردنه‌كه‌ی بدرێت، له‌كاتێكدا پێویسته مادده‌كانی تایبه‌ت به‌خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجییه‌كان له بودجه‌دا تێروته‌سه‌ل بن و زایانیاری و میكانیزمه‌كانی هه‌ژماركردن و خه‌مڵاندن روون و دیار بن، چونكه ئه‌ركی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی بودجه بریتیه له خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجییه‌كان، ئینجا ته‌رخانكردن و دابه‌شكردن، دواتر گوزارشت کردن لە ئامانجه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان به‌گشتی".
د.ی