ئه‌مه‌ریكا: زۆر پێویسته ئه‌مباری گه‌وره‌ی بۆمبه ناووكییه‌كانمان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه
وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جێنیڤه‌ر گرانهۆڵم، رایگه‌یاند، زۆر پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌مباری گه‌وره‌ی چه‌كی ناووكی خۆی نوێ بكاته‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جێنیڤه‌ر گرانهۆڵم، رایگه‌یاند، زۆر پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌مباری گه‌وره‌ی چه‌كی ناووكی خۆی نوێ بكاته‌وه.
گرانهۆڵم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: له‌سه‌رمان پێویسته كۆگای گه‌وره‌ی چه‌كی ناووكی وڵاته‌كه‌مان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه و ئاگاداری سه‌لامه‌تی و چالاكبوونی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بین.
هه‌روه‌ها گوتی: بوونی ئه‌و كۆگا گه‌وره‌یه‌ی چه‌كی ناووكی و بۆمبی ناووكی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات توانا‌مان هه‌بێت وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ناووكی وڵاتانی دیكه بده‌ینه‌وه.
دووپاتیكرده‌وه، زۆر پێویسته بایه‌خ به توانای چه‌كی ناووكی و بۆمبه ناووكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدرێت.
ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا وڵاته له جیهاندا له كاتی شه‌ڕدا له دژی ژاپۆن و به دیاریكراوی له شه‌ڕی دووه‌می جیهاندا به بۆمبی ناووكی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نه‌یاره‌كه‌ی و بۆردومانی هه‌ردوو شاری ناكازاكی و هێرۆشیمای به بۆمبی ناووكی كرد و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و دوو شاره ژاپۆنییه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كردووه.