نهجمهدين كهريم داوا دهكات ريفراندۆم له كهركووكيش بكرێت
پارێزگاری کەرکووک پشتگیری لە ریفراندۆم دەکات و داوا دەکات ریفراندۆم کەرکوکیش بگرێتەوە
K24 – ههولێر:
تا ئێستا روون نیە كە ئایا ھاووڵاتیانی کەرکووك بەشداری لەو راپرسییەدا دەكەن کە بڕیارە لەھەرێمی کوردستان بكرێت؟ پارێزگاری کەرکووک پشتگیری لە ریفراندۆم دەکات و داوا دەکات ریفراندۆم کەرکوکیش بگرێتەوە، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت؛ شاری کەرکووک لەچوارچێوەی ریفراۆندۆمەکەی کوردستاندا دەبێت.
ھاووڵاتیانی کەرکوک چاویان لەوەیە کە بەشداری لەو راپرسییە بکەن کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت بۆ سەربەخۆيی، پارێزگاری شارەکەیش پێشنیاز دەکات کەرکوک بەدۆخێکی تایبەتەوە بخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و لەم کاتەشدا باشترین چارەسەر بۆ کەرکوک بەدابڕینێتی لە بەغدا.
پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی بەگفتوگۆکردن کردووە لەگەڵ پێکھاتە و نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک بۆ ئەوەی قایلیان بکات بەئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەکانی مادەی سەدوچل، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت؛ پێکھاتەی عەرەب و تورکمان رازین بەئەنجامدانی ریفراندۆم و بەشداریش دەبن، بەڵام مەرجیان ھەیە.