عهلاوى: له عێراق خهڵك دهسهڵاتى مهزههبيانهى ناوێت
رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخی سیاسی عێراق زیاتر دەشێوێت و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی، دەڵێت: "خەڵک دەسەڵاتی سیاسی ئایینی لە عێراق ناوێت و بەم زووانەش راپەرین دژی ستەم بەرپا دەبێت".
K24 – ههولێر:
رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخی سیاسی عێراق زیاتر دەشێوێت و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی، دەڵێت: "خەڵک دەسەڵاتی سیاسی ئایینی لە عێراق ناوێت و بەم زووانەش راپەرین دژی ستەم بەرپا دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە حەیدەر عەبادی، سهرۆك وهزيرانى عێراق گوتى: "دەتوانین هاووڵاتیانی خۆمان بپارێزین"، ئەمە لە کاتێکدایە كە تەنها لەماوەی هەفتەیەکدا لە بەغدا نزیکەی هەزار کەس، لە چەند تەقینەوەیەكدا بوونە قوربانی.
تادێت، دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت، هەر سەرکردەیەکی عێراقی لە ئاوازێکەوە دەخوێنێت و هەریەکە و لێدوانێکی ئاگراوی فڕی دەداو هێندەی دیکە کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە.
عەلاوی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەلعرەبی لەندەنی، دەڵێت: "خەڵک دەسەڵاتی سیاسی ئایینی لە عێراق رەتدەکەنەوە و بەم زووانەش راپەڕینێکی جەماوەری دژی ستەمکاری بەرپا دەبێت".
ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکانیش، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شەرقول ئەوسەتی لەندەنی، رایگەیاند: "شتێک نەماوە پێی بووترێت دەوڵەت"، هەموو ئەم دۆخەی عێراقیشی خستە ئەستۆی نوری مالیکی سەرۆک وەزیری پێشووی بەغدا".
نوجەیفی دەڵێت: "نزیکەی 45 گروپی چەکداری لە عێراقدا بوونییان هەیە و حکوومەت دەسەڵاتی بەسەریانەوە نییە و لە ژێر ئەجێندای تائیفی کاردەکەن، هەڵکوتانە سەر پەرلەمان و حکوومەت هیچ مانایەکی بۆ دەوڵەتی دامەزراوە نەهێشتووهتەوە".
نوجەیفی دەشڵێت: "2 هەزارو پێنج سەد کەسی سوننە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانییەوە شوێن بزر کراون و تائێستاش نازانرێت چارەنووسییان چی دەبێت".
دوێنێش، جارێکی دیکە موقتەدا سەدر دەستی کردەوە بە هێرشکردنە سەر لایەنەکانی دیکەوە بە دزو گەندەڵ ناوی بردن و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد لەم هەموو بێباکی و بێ خەمییەی حکوومەت و بەرپرسان لە ئاست دۆخی ئەمنی و قوربانی زۆری هاووڵاتییان.
حەیدەر عەبادیش، دوای نزیکەی کەوتنەوەی هەزار قوربانی تەنها لەماوەی هەفتەیەکدا، رایدەگەیەنێت: "توانای پاراستنی هاووڵاتیانی خۆمان هەیەو لە مەترسی تیرۆر دەیان پارێزین".