"لێمان بێشكچی" هاوسه‌ری "ئیسماعیل بێشكچی" كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
"لێمان بێشكچی"، هاوسه‌ری كۆمه‌ڵناسی ناوداری تورك و دۆستی گه‌لی كورد "ئیسماعیل بێشكچی" له‌ته‌مه‌نی (92) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كه ماوه‌یه‌ك بوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كرا.
دامه‌زراوه‌ی "ئیسماعیل بێشكچی" له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به كوردی و توركی بڵاویكرده‌وه، هاوسه‌ری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی بێشكچی كۆچی دوایی كرد، ئێمه دڵگرانین به‌له‌ده‌ستدانی دایكه "لێمان"، خوا سه‌بووری مامۆستا بێشكچی و خانه‌واده‌كه‌ی بدات، جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت".
ماوه‌یه‌كی زۆره "لێمان بێشكچی" له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ره‌یه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه درێژخانه‌كه‌ی ده‌كرا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (13ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) كاتژمێر (9)ی به‌یانی به‌كاتی ئه‌نقه‌ره له ته‌مه‌نی (92) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
"لێمان بێشكچی"، خه‌ڵكی ئه‌رزه‌رۆم بووه و له مامۆستایه‌تی خانه‌نشین كرابوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌نقه‌ره، به‌خاكسپاردنی "لێمان" سبه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ له گۆڕستانی "كارشیاكێ" ده‌بێت.
د.ی