ئه‌رۆدۆغان وه‌ڵامێكی توندی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌داته‌وه
ئه‌ردۆغان لێدوانه‌كه‌ی ماریۆ دراغی به "بێ ئابڕوویانه" وه‌سف ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا لێدوانه‌كانی ماریۆ دراغیی له‌باره‌ی خۆیه‌وه به "بێ ئابڕوویانه" وه‌سف كرد، كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌ردۆغانی به "دیكتاتۆر" ناوبردبوو.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی، له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی توركیا له نووسینگه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌كرێت ئه‌و جۆره لێدوانه "بێ ئابڕوویانه" ببنه هۆی له‌باربردنی په‌یوه‌ندییه پێشكه‌وتووه‌كانی نێوان توركیا و ئیتاڵیا".
پێشتریش له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی دراغی له‌باره‌ی ئه‌ردۆغان، هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ماسیۆ غایانی، باڵیۆزی ئیتاڵیای له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كردبوو، له‌كاتێكدا مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیای به‌توندی ئیدانه كرد و گوتی: "ئه‌م جۆره لێدوانانه هه‌رگیز جێگای قبوڵكردن نین".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، چاویشئۆغلۆ نووسیبووی: "توركیا به توندی لێدوانه ناپه‌سه‌ند و په‌رش و بڵاو و بێزراوه‌كه‌ی دراغی له‌باره‌ی ئه‌ردۆغان ره‌ت ده‌كاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا به هه‌مان زمان وه‌ڵامی دراغی ده‌داته‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له رۆما، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ره‌فتاری ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساتێك به‌بێ كورسیی هێشته‌وه، دراغی گوتی: "ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا زۆر منی تووڕه كرد و با به‌گوێره‌ی ره‌فتاره‌كانیان ناویان بنێین دیكتاتۆره‌كان".
هه‌روه‌ها دراغی گوتبووی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتاره‌ی سه‌رۆكی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی كۆمپیۆنی ئه‌وروپا نیم، ئه‌مه ره‌فتارێكی ناگونجاو بوو ئوردۆغان نواندی".
گرته‌ی ڤیدیۆیی پرۆتۆكۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووی نێوان ڤۆن دێر لاین، شارل میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی و سه‌رۆكی توركیا له ئه‌نقه‌ره، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و ژماره‌یه‌كی زۆری نوێنه‌ران و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌وروپای تووشی شۆك كرد.
له‌و ساته‌دا ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین رووبه‌ڕووی حاڵه‌تێكی خه‌جاڵه‌تبار بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ناچار بوو له‌سه‌ر كورسییه‌ك له‌لایه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه دا‌نیشێت.
H.B