ئێران ئهم كارتانه له دژى پرۆسهى ريفراندۆمى سهربهخۆيى بهكاردههێنێت
خهونی گهوره و له مێژینهی كورد بۆ سهربهخۆیی ئێستا له چەند ناوەندێکی میدیای جیهان به گهرمیهوه باسی لێوه دهكرێت.
K24 – ههولێر:
خهونی گهوره و له مێژینهی كورد بۆ سهربهخۆیی ئێستا له چەند ناوەندێکی میدیای جیهان به گهرمیهوه باسی لێوه دهكرێت.
له راپۆرته رۆژنامهوانیهكاندا تێیدا ئاماژەیان بە ئەگەری دروستبوونی چەندین دەوڵەت کردووە لەوانە دەوڵهتی کوردی لە باکووری عێراق.
بەشێک لەو میدیایانه پێیان وایە وڵاتانی هەرێمی لەبەردەم پرۆژەی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەستەوەستان ناوەستن و ئێرانیش کە بە راشکاویی دژایەتی خۆی لەو باریەوە راگەیاندووە بەربەستی گەورە دەبێت.
ئێران لە پەراوێزی وڵامدانەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی ریفراندۆم بە روونی هەڵویستی خۆی راگەیاند و دەڵێ تاران لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقە و باشترە هەرێمی کوردستان زیاتر خەریکی باشترکردنی ئابووریان بن و کێشەی دیکە بۆ عێراق دروست نەکەن.
بەبەراورد لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان تەنیا ئێران بەئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەی ریفراندۆم دەڕبڕیوە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپات لەئەنجامدانی دەکاتەوە.
هەر چەندە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، بەڵام دژایەتیکردنی ئێران بەبەراورد لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکەش سەختترە.
بۆ دەبێ ئێران بەئاشکرا دژی پرۆسەی ریفراندۆم بوەستێتەوە؟ بەبۆچوونی چاودێران کارتەکانی بەردەستی ئێران بۆ پەکخستنی پرۆسەی ریفراندۆم ئهمانهن:
1.نزیکردنەوەی پارتەکانی کوردییەکانی باشوور و دروستکردنی بەرەیەک بەسەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا کە رکابەری تووندی بارزانی دەکات.
2.پاش بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نێشتیمانی کوردستان و هەوڵبدرێ پارتەکانی ئیسلامی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیش لەو بەرەیە بەشداریان پێ بکرێت.
3.زەققکردنەوەی داوای گۆڕینی پرسی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی تا هەرێمی کوردستان بە پرسی ناوخۆوە سەرقاڵبکرێ پرسی ریفراندۆم کاڵبێتەوە.
4.نزیکردنەوەی هەولێر لە بەغدا و بەرزکردنەوەی داوای دووبارە گەڕانەوەی فراکسیۆنەکانی کورد بەبێ بوونی گرەنتی هیچ دڵنیاییەک لەبەغدا.
5.جوڵەپێکردنی هێزی حەشدی شەعبی چەکدارە تورکمانەکان و نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکانی دەرەوهی ئیدارەی هەرێم.
6.بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە بۆ گۆڕینی رای گشتی کاڵبوونەوەی خواستییان لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم، بەشێوەیەک قەناعەت بە خەڵک بهێنرێ بارودۆخی هەرێم ئامادەی ئەو پرۆسەیە نییە.
لەگەڵ بوونی ئەو کارتانەش. بەڵام هەندێک لە سیاسەتمدارانی کورد پێیان وایە، ئێران ناتوانێ نسکۆى شۆڕشی ئەیلول دووبارە بکاتەوە.
ئێستادا هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی نەخوازراودا تێدەپەڕێ، لە لایەک دووچاری شەڕێکی سەخت و داسەپاو بووهتەوە لە لایەن تیرۆریستانی داعش و لە لایەکی دیکەوە دووچاری قەیرانێکی دارایی توند بووهتەوە، کە هەموو ئەوانە بارگرانییەکی گەورەیان درووست کردووە ، بەڵام لە نێو هەموو ئەو دژوارییانەشدا کوردستان سوورە لە سەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەربەخۆیی.
خەونی گەورە و لەمێژینەی کورد بۆ سەربەخۆیی ئێستا لە نێو گشت سەرکردەکانی کوردا مەسعود بارزانی زیاتر داکۆکی لەسەر دەکات و دەڵی ئەمە مافی کوردە پێویستە بەمنزیکانە خەڵکی کوردستان دوابڕیاری خۆی لەسەر بدا، بەڵام پرسیار لیرە ئەوەیە ئایا کورد دەتوانێت لەگەڵ بوونی ئەو هەموو بەربەستانە خەونە گەورەکە بکات بەڕاستی.