پشیله‌یه‌ك هه‌وڵیدا مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ زیندانێك بگوازێته‌وه‌

قاچاغچییه‌كی پێشبینینه‌كراوی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیرا

له‌ رێگه‌ی پشیله‌وه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر دراوه‌
له‌ رێگه‌ی پشیله‌وه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر دراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌نه‌ما قاچاغچییه‌كی پێشبینینه‌كراوی مادده‌ی هۆشبه‌ریان گرت، كه‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆری له‌ ناو كیسێكدا له‌ جه‌سته‌ی به‌سترابوو و هه‌وڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌دا.

پشیلیه‌ك له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌وه‌ گیرا، له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانی "نۆیڤا ئیسبیرانزا"، كه‌ هه‌زار و (700) زیندانی له‌خۆده‌گرێت، له‌ هه‌رێمی "كۆلۆن كاریبیه‌"ی باكووری په‌نه‌مای پایته‌خت.

ئه‌ندریس جوتیریز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زیندانی له‌ په‌نه‌ما گوتی: "پارچه‌ قوماشێك به‌ ملی ئه‌و گیانله‌به‌ر به‌سترابووه‌وه‌، كه‌ پاوده‌ری سپی و گه‌ڵا و هه‌ندێك بابه‌تی گیایی تێدا پێچرابووه‌وه‌".

به‌رپرسێكی دیكه‌ی ده‌سته‌ی زیندانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێده‌چێت ئه‌و ماددانه‌ی به‌ پشیله‌وه‌ به‌سترابوونه‌وه‌، "كۆكاین، كراك و ماریجوانه‌" بووبێت.

نووسینگه‌ی داواكاری گشتی بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ په‌نه‌ما له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گیانله‌به‌ر بۆ به‌قاچاغبردنی مادده‌ی نایاسایی بۆ زیندانی "نۆیڤا ئیسبیرانزا" ده‌ستپێكردووه‌.

ئیردوار رۆدینگیز، داواكاری گشتی روونیكرده‌وه‌، وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و پیشله‌یه‌یان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ گیرا، بڕیاریش درا گیانله‌به‌ره‌كه‌ بۆ سه‌نته‌ری به‌خێوكردنی گیانله‌به‌ره‌ ماڵییه‌كان‌ بگوازرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ماڵتا" بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ رێگه‌ی گیانله‌به‌رانه‌وه‌، یه‌كه‌م جار نییه‌، هه‌ندێك له‌ زیندانییه‌كان به‌ پێدانی خواردن سه‌رنجی گیانله‌به‌ران بۆ خۆیان راده‌كێشن و دواتر له‌ رێگه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه مادده‌ی هۆشبه‌ری پێده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ناو زیندان.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر له‌ رێگه‌ی كۆتر و ته‌نانه‌ت‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵی به‌قاچاغبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر دراوه بۆ ناو زیندان‌.

#SucesosCri Momentos de la captura del narco gato que transportaba sustancias ilícitas a la cárcel Nueva Esperanza, Colón. Una fundación solicitó la libertad condicional para que se rehabilite y deje el mal vicio. Fiscalía de Drogas remitirá el gato a la fundación. @CortezDelfia pic.twitter.com/85jmBmKpSq

د.ی