له واشنتن پرسى يهكخستنى ههوڵهكان بۆ لهناوبردنى داعش تاوتوێكرا
لەو رێورەسمێکی تایبەتەدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا باس لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی کرا، بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەی داعش و ھەروەھا یەکخستنی سەرجەم لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕوکوشتار لە وڵاتانی عێراق و سووریا.
K24 – ههولێر:
لەو رێورەسمێکی تایبەتەدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا باس لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی کرا، بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەی داعش و ھەروەھا یەکخستنی سەرجەم لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕوکوشتار لە وڵاتانی عێراق و سووریا.
لەدوای بەجینۆساید ناساندنی تاوانە مرۆییەکانی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا لەدژی کوردانی ئێزیدی و مەسیحییەکانی عێراق، بەرپرسانی ئەمریکی و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی ھاوپەیمانان، لە مۆزەخانەی ھۆڵۆکۆست لە واشنتن، کۆبوونەوە، تایبەت بە ھەوڵەکانی کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانە مرۆییانە.
لەو رێورەسمە تایبەتەدا، باس لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی کرا، بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەی داعش و ھەروەھا یەکخستنی سەرجەم لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕوکوشتار لە وڵاتانی عێراق و سووریا.
لهو بارهيهوه، ئەنتۆنی بلینکن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتى: "داعش بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاریی نەتەوەیی لە عێراق و سووریا و ھەروهھا ئەنجامدانی تاوانی مرۆیی لەدژی کوردانی عێراق. ھەروەھا ئەرکی پاراستنی گیانی بەھەزاران خەڵکی سڤیلی ئێزیدی بوو کە وایکرد ئەمریکا ھەڵمەتی ھێرشی ئاسمانی لەدژی داعش لە سێپتێمبەری 2014 لە عێراق و سووریا دەست پێ بکات".
ههروهها، دەیڤد رۆبنسۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتى: "ئەمریکا رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە دابینکردنی ھاوکاریی مرۆیی و سەربازیی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگەگرتن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن داعش لە عێراق و سووریا. گرنگیشە ئەو ھاوکاریانە بەردەوام بن".
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن کە واشنتن، جارێک عێراقییەکانی لەدەست نەھامەتی و دیکتاتۆرییەت رزگار کردووە و ئێستاش ئەرکی سەرشانییەتی کە جارێکی دیکە فریای عێراقییەکان بکەوێت بۆ رزگارکردنیان لەدەست دڕندایەتی.