سه‌عدی پیره‌: دواڕۆژی هه‌رێم به‌ په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی به‌ستراوه‌ته‌وه‌

به‌رپرسێكی پارتی: رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان نابێته‌ نه‌خشه‌رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d869e8b2-c222-488a-bb87-a40ad0a2fa93/paywandi%20parti%20u%20yekyeti.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای رێككەوتنەكەی گۆڕان و یەكێتی و بەشدارینەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە  رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنى نێوان ئه‌م دوو حزبە، پرسیارێك هاتووه‌ته‌ پێش، ئایا ئەم رێككەوتنە كاریگەری لە سەر چارەسەری كێشەكانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت و پەیوەندی پارتی چۆن دەبێ لەم بارەوە؟

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەو بڕوایەدایە رێككەوتنی ئەم دوو لایەنە, نابێتە نەخشەرێگه‌ بۆ چارەسەری كێشەكانی ھەرێم.

ھێشتا چەند ڕۆژێك بەسەر رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕاندا تێنەپەڕیوە كە باسی  كاریگەریی ئەم ڕێككەوتنە, لەسەر پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی دەكرێت.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەمێك ساردبوونەوەی پەیوەندیی نێوان خۆیان و پارتی ناشارێتەوە بەڵام  دلنیایی دەدات كە داھاتووی كوردستان بەستراوەتەوە بە پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی.

ئەم رێكەوتنە بە گوتەی ھەندێ كەس لە بارودۆخێكی ئاساییدا نەكرا, چونكە كۆمەڵێك كێشە لە كوردستاندا ماون و بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە, هاوكات بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتییش لەم بارەوە دەڵێت: "واژووكردنی ئەم رێككەوتنە نابێتە نەخشەڕێگه‌یەك بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی ناوخۆ".

پارتی ئەزموونی واژووكردنی رێككەوتنی بە جیای لە گەڵ ھەردوو حزبەكە ھەیە وھەڵوێستی خۆيشی راگەیاند كە دژی رێككەوتنی ئەم دوو لایەنە نیيە بە مەرجێك دژی پارتی نەبێت، بەڵام  پرسیارێك دروست دەكات ئەویش ئەوەیە، ئایا رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان, دەبێتە ھۆی ئەوەی  پرسە سیاسيیەكانی ھەرێم چارەسەر بێت, ئایا دەتوانێت ئایندەیەكی سیاسی بخاتە بەردەم خەڵكی كوردستان.