به ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی كوژرانی خۆپیشانده‌رێكی به‌غدا ببینه
K24 - به‌غدا:
دوای نیوه‌ڕۆكی ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ران له ده‌روازه‌ی "تشریع" خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له به‌غدا، تا ئێستا به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 80 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
هاوكات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرێت و به گازی فرمسێكرژێن, هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.