حاجی ئۆمەران.. به هۆی ته‌قینی مینێك هاووڵاتییه‌ك به سه‌ختی بریندار بوو
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره چووبووه ناوچه دووره ده‌سته‌كان

K24- هه‌ولێر:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتیەك لەکاتی کۆکردنەوەی گژوگیای به‌هاره لە چیای کۆدۆ له سنووری حاجی ئۆمه‌ران، مینێکی پێدا تەقییەوە و بەسەختی برینداربوو.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای کاروباری مین ــ هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتیەك بەناوی (ئەرسەلان محه‌مه‌د وسوو)، دانیشتووی شارەدێی حاجی ئۆمەران لە چیای کۆدۆ، لە کاتی گەڕان بۆ گژوگیای بەهارە، مینێکی تاکە کەسی پێدا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە قاچێکی له دەستداوە.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، له ماوه‌ی ئەم ساڵدا 5 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر بەر مین کەوتوون و کەسێك گیانی لەدەستداوە و چواریشیان بریندار بوونە.
ئەو هاووڵاتیەی ئەمڕۆ بەر مین کەوتووە خێزاندارە و فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبای حاجی ئۆمەرانە.
H.B