زافر عانی: هەرێمی کوردستان خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندە
عانی: پێکهێنانی هەرێم شتێکی سروشتییە
K24 – ھەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پارێزگای ئه‌نباریش له‌رووی ئاوه‌دانییه‌وه، خه‌ریكه هاوشێوه‌ی كوردستان چیرۆكی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره پێشكه‌ش بكات.
زافر عانی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانییەتی ته‌قه‌دووم وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كوردستان24ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم به‌رهه‌مداربوون، و چه‌ندین پرسی جیاواز و هه‌نووكه‌ییان تاوتوێ كردووه.
زافر عانی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانییەتی ته‌قه‌دووم گوتی: "له سه‌ردانه‌كه‌مان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ئامانجمان هه‌بوو، له‌وانه پرسی هه‌ڵبژاردن و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبی ته‌قه‌دوم و پارتی. هه‌ندێ پرس هه‌ن پێویستی به تاوتوێكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان و كۆبوونهوهكانیشمان به‌رهه‌مداربوون، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم. سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆ و شه‌راكه‌ت بۆچوونه‌كان هاوبه‌ش بوون".
گوتیشی: "دۆخی ئه‌منیش تاوتوێ كرا، سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی برایانمان كرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك. هێرشه تیرۆریستییه‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانین، پێویسته هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر هه‌بێت. تائێستا هێزه‌كانی عێراق پێویستیان به مه‌شق و راهێنان و كۆششی هه‌واڵگرییه".
روونیشیكردەوە، "چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه تێكەڵاوهكان تاوتوێ كراوه، وه‌ك پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، چونكه هه‌ردوولا، واته هه‌ردوو حزب نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن، خوازیارین له داهاتوودا بگه‌ین به لێكتێگه‌یشتنی زیاتر".
زافر عانی گوتی: "گومانی تێدا نییه، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌وه‌ی دێته هه‌ولێر به تایبه‌تی و كوردستان به گشتی، ئه‌زموونێكی ده‌گمه‌ن ده‌بینێت. له‌رووی سیاسی و ئازادی راده‌بڕین و له‌رووی ئابووری و ئاوه‌دانییه‌وه هه‌موو ئه‌م كارانه وامان لێده‌كه‌ن، كه شارهكانیشمان چاو له كوردستان بكه‌ن و هاوشێوه‌ی ئه‌و بن".
گوتیشی: "بێگومان ئەمڕۆ ئه‌نبار چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كات، هاوشێوه‌ی كوردستانە. بۆیه ئێمه پێمان وایه بیركردنه‌وه له پێكهێنانی هه‌رێم، بیركردنه‌وه‌یه‌كی سروشتییه، و به‌شێكە له ده‌ستووری عێراق و مافێكی گه‌له‌كه‌مانه، له داهاتوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت".