تیمێكی پزیشكی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری له‌به‌رده‌م نه‌خۆشێك سه‌ما ده‌كه‌ن

ره‌فتاره‌كه‌ به‌ ده‌رچوون له‌ بنه‌ماكانی پیشه‌یی و رێزنه‌گرتنی نه‌خۆش لێكدراوه‌ته‌وه‌

تیمێكی پزیشكی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشێك سه‌ما ده‌كه‌ن
تیمێكی پزیشكی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشێك سه‌ما ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

دوای بڵابوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ مشتومڕی‌ درووست كردووه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس بڕیاریاندا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ره‌فتاری تیمێكی پزیشكی بكه‌ن، كه‌ له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشێك له‌ یه‌كێك نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ما ده‌كه‌ن.

یه‌كێك له‌ په‌رستاره‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تیك تۆك" بڵاوكرده‌وه‌، له‌ گرته‌ ڤیدۆییه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، تیمێكی پزیشكی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشێك به‌ده‌م مۆسیقاوه‌ سه‌ما ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا نه‌خۆشه‌كه‌ سكی به‌ كراوه‌یی دیاره و له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی درووست كرد و ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ "ته‌ندروستی خه‌ڵك بێبه‌ها كراوه‌".

ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس روونیانكرده‌وه‌، ئه‌و ره‌فتاره‌ ده‌رچوونه‌ له‌ بنه‌ما پیشه‌ییه‌كان و رێزنه‌گرتنی نه‌خۆشه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش درووست ده‌كات، بۆیه‌ بڕیار دراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ره‌فتاره‌كه‌ بكرێت.

د.ی