سیناتۆرێك له‌كاتی شوفێری له رێگه‌ی "زووم"ه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بەشدار بوو
ده‌ستكاری باكگراونده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی وانیشان بدات له‌ماڵه‌وه‌یه، به‌ڵام بیریچوو پشتێنی سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیاره

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیران له ویلایه‌تی "ئۆهایۆ"ی ئه‌مه‌ریكا تووشی حاڵه‌تی شه‌رمه‌زاری بوو، كاتێك له كاتی شۆفێریدا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كرد له رێگه‌ی "زووم"ه‌وه، وای ده‌رخست له نووسینگه‌كه‌ی خۆیه‌تی له‌ماڵه‌وه، به‌ڵام له‌و هه‌وڵدانه‌ی شكستی هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بیری نه‌بوو كه پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌ستووه.
ئاندرۆ بانه‌ر، سیناتۆری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له نووسینگه‌كه‌ی خۆیه‌تی له ماڵه‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه باكگراوندی خۆی گۆڕی، كه له دواوه‌یدا مێز و كه‌لوپه‌لی دار و خانووه‌كه‌ی و كورسییه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وتن، ته‌نیا پشتێنی سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بهدیاركهوتبوو.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، بانه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له "ئۆهایۆ" گفتوگۆی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ستیان كرد، بانه‌ر له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌تی و پشتێنی سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.
ئه‌وه‌ی زیاتر "بانه‌ر"ی تووشی شه‌رمه‌زاری كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتر گفتوگۆی له‌سه‌ر یاسایه‌ك كرد له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له كاتی شوفێریدا خه‌ریكی شتی لابه‌لان، به‌ڵام خۆی له‌كاتی شوفێری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
هه‌فته‌ی رابردوو، له‌و ویلایه‌ته یاسای "سڕكردنی مۆڵه‌تی شوفێری" گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌كاتی شوفێری خه‌ریكی به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایلن، یاساكە نووسین و ناردن و خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و سه‌یریكردنی گرته‌ی ڤیدۆیی و وێنه‌گرتنیشی قه‌ده‌غه كردووە.
Ohio state Sen. Andrew Brenner used a fake background to try and hide the fact that he was driving during a Zoom meeting.
— The Post Millennial (@TPostMillennial) May 6, 2021
(Credit: WKYC Channel 3) pic.twitter.com/QEPRYqpc4m
د.ی