په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ (28) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش

"بنكه‌ی لالش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته‌پێش، خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ كولتوور و پاراستنی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كردووه‌"

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی (28) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالشی له‌ خوشك و برا ئێزدییه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌كه‌ كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، بنكه‌ی لالش له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته‌پێش، به‌ هه‌وڵی كادیر و رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، به‌رده‌وام پێشكه‌وتووه‌ و خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ كولتووری گه‌لی كوردستان و پاراستنی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كردووه‌.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی:

بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان

بەرێزان سەرۆک و ئەندامێن دەستەیا بلندا بنگەهێ لالش

ب هەلکەفتا بیست و هەشت ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش پیرۆزباهیێن خۆ ئاراستەی ھەوەیێن بەرێز و ئەندام و کادرێن بنگەهێ لالش و هەموو خوشک و برایێن ئێزدی دکەم. بنگەهێ لالش د سالێن بووریدا دگه‌ل هه‌مى كۆسپ و ئاسته‌نگیان، ب هه‌ولا كادر و ڕەوشەنبیرێت جڤاكا ئێزدی، به‌رده‌وام پێشكه‌فتیه‌ و خزمەتەكا بەرچاڤ پێشكەشی كولتوورێ گەلێ كوردستانێ و پاراستنا نەریتێت جڤاكا ئێزدیان كریە.

پشتەڤانیێ ل بزاڤ و ماندیبوونا بنگەهی دکەم و هیڤییا بەردەوامیێ و پێشکەفتنێ بۆ هەوە و هیڤیا ئارامی  و خۆشیێ بۆ هەموو خوشک و برایێن ئێزدی دخوازم و هەر سەرکەفتی بن.

بمینن دخێر و خۆشیاندا

مسعود بارزانی

11ـی ئایارا 2021

 

Fly Erbil Advertisment