مانگی رەمەزان لە هەولێر هاوکاری بەسەر زیاتر لە 9300 خێزان دابەشکراوە
دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەکبەخشان پێنج ملیار و 745 ملیۆن و 860 هەزار دیناریان بەخشیووە

K24 - هەولێر
لە چوارچێوەی بەرنامە و هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە مانگی رەمەزان 9 هەزار و 356 داوای هاوکاری پێشکەش بە پارێزگای هەولێر کراوە، هەموو خاوەن داواکارییەکانیش بە دابینکردنی سەبەتەی خۆراک هاوکاریکران و لەو ژمارەیەش هەزار و 573 کەس، بەهۆی سەختی دۆخی داراییان هاوکاری دارایی کران.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشدا، هەر لەلایەن خێرخوازان و کۆمەکبەخشانەوە لە رێگەی پارێزگای هەولێر و قایمقامیەت و ناحییەکانەوە، 177 هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە کەمدەرامەت و هەژارەکان دابەشکرا.
ئاشکرا کراوە، دروستکردنی (12) خانووی (100) مەتری بەگوژمەی 532 ملیۆن و 800 هەزار دینار، بۆ ئەو خێزانە هەژارانە دروستكراوە کە پێویستیان بە شوێنی نیشتەجێبوون بووە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، بڕی سێ ملیار و 578 ملیۆن دینار، بۆ تهواوكردنی سهنتهری تایبهت به چارهسهركردنی تووشبوانی تالاسیمیا و دروستکردنی بنكهیهكی تهندروستی جۆری (A) و لێدانی (6) بیری ئاو. خەرجکراوە. هەروەها بڕی 107 ملیۆن دینار، بۆ دابینكردنی پێداویستی نەخۆشخانەکان دەستەبەركراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هاوکارییە داراییەیانەی لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەکبەخشانەوە راستەوخۆ بەخشراوە بە هەژار و کەمدەرامەتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج ملیار و 745 ملیۆن و 860 هەزار دینار بووە.