له به‌رازیل سه‌رۆك گۆڕدرا.. له لوبنان ئاهه‌نگیان گێڕا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دیلما رۆسێڤ، سه‌رۆكی به‌رازیل، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له پۆسته‌كه‌ی دووخرایه‌وه و جێگره‌كه‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌سته‌به‌كار بوو، كه به‌ره‌گه‌ز لوبنانییه.
به‌و هۆیه‌وه دانیشتوانی لادێیه‌كی لوبنان به‌ناوی "بتعبوره"، ئاهه‌نگییان گێرا و شه‌قامێكی سه‌ره‌كی گونده‌كه‌كه‌شیان به‌ناوی "میشال تامر" كردووه، كه بووه‌ته سه‌رۆكی به‌رازیل.
میشال تامر، كه ئێستا وه‌ك سه‌رۆكی به‌رازیل ده‌ستبه‌كاربووه، له سه‌ره‌تای داگیركارییه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، بنه‌ماڵه‌كه‌یان رووه‌و به‌رازیل وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
ئێستا دانیشتوانی بتعبوره ده‌ڵێن: "زۆر دڵخۆشین چونكه كوڕێكی لادێكه‌مان بووه‌ته سه‌رۆكی به‌رازیل و هیوادارین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌و گونده چاومان پێی بكه‌وێت".