ته‌واوی خێزانێكی گه‌شتیار له ئاوی رووباری "گه‌لی عه‌لی به‌گ" خنكان
ته‌رمی دایكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و هێشتا به‌دوای ته‌رمی ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
به‌یار باڵه‌كی، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ئه‌مڕۆ شه‌ممه (15ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، ته‌واوی خێزانێكی گه‌شتیار له ئاوی رووباری "گه‌لی عه‌لی به‌گ" خنكان.
موقه‌ده‌م "به‌یار باڵه‌كی" گوتی، خێزانێكی خه‌ڵكی شنگال، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته ناوچه‌ی گه‌شتیاری گه‌لی عه‌لی به‌گ، ئاگایان له كچه ته‌مه‌ن (3) ساڵانه‌كه‌یان نه‌بووه، كه ناوی (ئیلاف)ه، چووه‌ته ناو ئاوه‌كه، دواتر باوكی منداڵه‌كه (مه‌روان عادل حه‌مه‌د)ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بۆ رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی ده‌چێته ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام ئه‌ویش كه‌وته ناو ئاوه‌كه و خنكا.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی باوك و منداڵه‌كه ژێر ئاو ده‌كه‌ون، دایكی مندالهكهش (ته‌غرید زیاد ئه‌حمه‌د)ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنیان به‌دوایاندا ده‌چێته ناو رووبار، به‌ڵام ناتوانێت كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگار بكات و ئه‌ویش ژێرئاو ده‌كه‌وێت له كۆتاییدا هه‌رسێكیان ده‌خنكێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمی فریاگوزاری له به‌رگری شارستانی سۆران ته‌رمی دایكه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمی منداڵه‌كه و باوكی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و تیمه‌كه سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوایاندا.
د.ی