هاتووچۆ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق ئاسایی دەکرێتەوە

"دوای چل رۆژ بازگەکان بە رێنمایی تەندروستی دەکرێنەوە"

بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌
بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێنماییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، كارئاسانی بۆ هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ین.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كارئاسانی كردنه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌ ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەکرێت.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌م به‌یانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.‌

سەلام خۆشناو، بەرپرسی بازگاکانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای چل رۆژ بازگەکان بە رێنمایی تەندروستی دەکرێنەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن و دەمامک ببەستن.

 

Fly Erbil Advertisment