پەرلەمان چاوەڕێی بۆچوونی لایەنەکانە لەبارەی دەستوور
"پێویستیمان به‌وه هه‌یه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بكه‌ن"
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
فراکسیۆنی پارتی ئەم ھەفتەیە بۆچوونی حزبەکەیان لەبارەی نووسینەوەی دەستوور دەگەیەنێتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانیش ئاشکرای كرد، بەھۆی پشووەکانی جەژن لایەنەکان بۆچوون و تێبینییەکانیان نەگەیاندووهتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پێشبینیش دەکرێت ئەم ھەفتەیە لایەنەکان بۆچوونەکانیان بنێرن.
ئەو ماوەیەی پەرلەمان بۆ لایەنە سیاسیەکانی دیاری کرد، کە تێبینی و بۆچوونیان بگەیه‌ننە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆتایی ھات، بەڵام بەھۆی پشووی جەژن لایەنەکان تا ئێستا تێبینییەکانیان نەناردووهتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان گوتی: "چاوەروان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا زۆربەی لایەنەکان بۆچوونەکانیان بگەیەننە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش چاوەڕێی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان دەکات".
پێشتر پەرلەمانی کوردستان 70 ماددەی پڕۆژە دەستووری لە رێگەی لیژنەی نووسینهوەی دەستوور نووسیوەتەوە، ئێستا بۆچوونی لایەنەکان دیار نییە، ئایا لیژنەکە لەو شوێنەی کارەکانی راگرتووە، بەردەوام بێت یان نا، فراکسیۆنی پارتی لەم ھەفتەیەدا بۆچوونی حزبەکەیان دەگەیه‌ننە دەستهی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ھەوڵەکانیشیان بۆ زەمینەسازی چڕ دەکەنەوە.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "بایه‌تی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له ناو په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، تا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكبكه‌وین نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌وه ده‌بێت كه كاره‌كانی راگرتووه، یان لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش وه‌كو هێزی سیاسی هه‌ن و به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن، به بۆچوونی ئێمه پێویستیمان به‌وه هه‌یه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، به‌بیروڕای جیاوازی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا بكه‌ن، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری بۆ زه‌مینه‌سازی ده‌كات، كه‌واته كۆسپێكی ئه‌وتۆ نییه".
بەشێکی زۆری لایەنەکان لەگەڵ ئەوەن لەم خولەی پەرلەمان دەستوور بنووسرێتەوە و ھاووڵاتیان لە ریفراندۆمێکدا دەنگی لەسەر بدەن، لە ناو دامەزراوە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانیشدا زەمینەسازی بۆ دەستەبەرکردنی کۆدەنگی لەسەر دەستوور دەکرێت.
د.ی