مێر منداڵێك لە ئاوی زێی گەورە خنکا
لە ماوەی کەمتر لە24 سەعات دوو كەس لە زێی گەورە خنکان

K24- ههولێر:
بەرپرسی تیمی مهلهوانانی خەبات رایگهیاند، کەمێك پێش ئێستا مێردمنداڵێكی تەمەن 12 ساڵان لە کاتی مەلەکردن خنکا.
ئامانج محەمەد، بەرپرسی تیمی مهلهوانانی ژێرئاوی خەبات بە کوردستان24ی راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ مێرمنداڵێكی تەمەن 12 ساڵان لەکاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە ناوچهی بشیریانی سهر به قهزای بهردهڕهش خنکا.
گوتیشی: مێردمنداڵهكه ناوی بڕوا عاسفه و دوای 10 خولەکیش لە خنکانی، بههاوكاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاکرێ و خەبات توانیویانە تەرمەکەی لهئاو دهربهێنن.
لە ماوەی دوو رۆژدا ئەمە دووەمین کەسە لە زێی گەورە لەکاتی مەلەکردندا دەخنکێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنیش گەنجێك لە کاتی مەلەکردن له زێی کەڵەك لە قەزای خەبات خنکا و یەکێکی دیكهش رزگار کرا.
پەیامنێری کوردستان24 لە زاری کەسوکارەکەیهوه رایگەیاند، ئەو گەنجە ناوی ئەژدەر ھونەرە، لەگەڵ کەسێکی دیکە مەلەیان کردووە، ئەژدەر خنکاوە و ئەوی دیکەش رزگار کراوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، ئەژدەر خەڵکی ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەباتە و تەرمەکەشی دۆزراوەتەوە.
H.B