نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی دابەزی
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ گەیشتە 66.95 دۆلار

K24 - هەولێر
دوای ئەو داکەوتنە فراوانەی بەهۆی پێشبینییەکانی بە خستنەڕووی نەوتی ئێران و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن ئۆپێک پڵەس، نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستەکانی سێ هەفتەی رابردووی دابەزی.
سەرەڕای دابەزینە بەرچاوەکەی، بەڵام لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی 0.44٪ بۆ 66.95 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ مانگی حوزەیران بە رێژەی 0.6٪ بۆ 63.74 دۆلار بەرزبووەوە. ئەمە لە کاتێکدا نرخی هەردوو جۆر نەوتەکە لە مامەڵەکانی دوێنێدا 3٪ دابەزین.
هاوکات شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا لە چین خواستی بۆ سەر بەنزین و گازوایل بە رێژەی 20٪ کەمکردووەتەوە، بەهۆیەوە رێژەی پاڵاوتن لە پاڵاوگەکانی چین بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتیش لە مامەڵەکانی دوێنێ بۆ بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکانی پەیوەست بە ئێران و ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، کە بڵاویان کردووەتەوە، دانوستاندنەکان لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان لەسەر وڵاتەکە بەرەوپێشچوونی ئەرێنی هەبووە.