ئۆپێک: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق 11% بەرزبووەتەوە
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ئاماری نوێی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2026ـدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
پێنجشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی ئەو داتا فەرمییانەی عێراق پێشکەشی رێکخراوەکەی کردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە بڕی 489 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەراورد بە مانگی پێشوو زیادی کردووە.
ئامارەکان دەریدەخەن، بەرهەمی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 888 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی ئەیلوولدا 4 ملیۆن و 399 هەزار بەرمیل بووە، بەمەش گەشەیەکی مانگانەی بە رێژەی 11.1%ـی تۆمار کردووە.
هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەندام، عێراق پلەی دووەمی لە رووی زۆرترین بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانەوە لە جیهاندا بەدەستهێنا، لە کاتێکدا سعوودیە بە زیادبوونی نزیکەی یەک ملیۆن و 215 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی یەکەمدا بوو، و کوەیتیش بە زیادبوونی 326 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا پلەی سێیەمی گرت.