خانمێک وەك بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە دەستبەکاربوو

ئەندازیار خێڵان عەبدولرەحمان بوو بە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە

رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە

K24 – هەڵەبجە

خێڵان عەبدولرەحمان، وەك بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە دەستبەکاربوو، کە ئەمەش نۆیەمین خانمە کە پۆستی دیار لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە وەرگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/5/2021، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقامی قەزای ناوەندی شارەکە، ئەندازیار خێڵان عەبدولرەحمان ميرزا حەسەن وەك بەرێوەبەی گشتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە دەستبەکاربوو.

بەمەش پۆستێکی تری باڵای شارەکە درایە خانمان، کە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی پۆستە باڵاکانی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوە دەبرێن.

بەشێک لەو پۆستانەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوەدەبرێن:..

قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە

بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەڵەبجە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە

سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی هەڵەبجە

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە

رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خێڵان عەبدولرەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە

Fly Erbil Advertisment