عوبهيدى: شهڕى فهلووجه به زووترين كات تهواو دهبێت
خالد عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی فەلوجە بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت و ئەوان پێشبینییان نەدەکرد، بتوانن لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێشڕەوی بکەن.
K24 – ههولێر:
خالد عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی فەلوجە بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت و ئەوان پێشبینییان نەدەکرد، بتوانن لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێشڕەوی بکەن.
عوبهيدى گوتيشى: "ئۆپراسیۆنی فەلوجە، بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و باشتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد. دوژمن لە پاشەکشێدایە و ورەی سەربازەکانمان بەرزە، ئەمەش بەھۆی سەرکەوتنەکانمان و لەوبڕوایەداین شەڕی فەلوجە بەزووترین کات کۆتایی دێت".