لە ئیستەنبۆڵ کوردێك بەفەرمی سەرۆکایەتی شاندی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا دەکات
خهڵكی باشووری كوردستانه و دیاریەکی "قەڵای ھەولێر"ی لە بری دیاریەکی ئەوڕوپی پێشكهش به سهرۆكی شارهوانی ئیستهنبۆڵ كرد

K24 - ههولێر:
فەلاح حەسەن، کە لاوێکی کوردە و جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپایە، لە سەردانێکی فەرمی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا بۆ ئیستەنبۆڵ، سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و بەفەرمی لەلایەن "ئیکرەم ئیمام ئۆغلو"، سەرۆکی شاروانی ئیستەنبۆڵ پێشوازی کرا.
لەمیانی دیدارەکەدا ئەم گهنجه کوردە بە "ئیمام ئۆغڵو"ی راگەیاند، کە کوردە و خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە دیاریەکی "قەڵای ھەولێر"ی بۆیان ھێناوە لە بری دیاریەکی ئەوڕوپی.

لەھەمان کاتدا سەرۆکی شاروانی ئیستەنبۆڵ دیاریەک پێشکەش "فەلاح حەسەن" دەکات و پێی دەڵێت: "ئێمە براین و لەگەڵ شاندەکەت بەخێربێیت بۆ ئیستەنبۆڵ.
ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەر بە پارتی جەھەپەیە و یەکەمین سەرۆک شارەوانیە لە مێژووی ئیستەنبۆڵ، کە زۆرترین دەنگی بەدەست ھێنا.
