به‌هۆی دابه‌زینی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان کۆمەڵێک گۆڕی شوێنه‌واری "گردی شمشارە" ده‌ركه‌وتوون
شوێنەوارهکه مێژووەکەی بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كه‌می بارانبارین ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەجۆرێک دابەزیووە، كه بووه‌ته هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک گۆڕ لە "گردی شمشارە".
گردی شمشاره، شوێنەوارێکی مێژووییە، ساڵی 1957 تیمێکی دانیمارکی کنە و پشکنینی تێدا کردووە و ئەوکات نامەیەکی "شامسی ئاداد"، پاشای ئاشوریەکانیان تێدا دۆزیوه‌تەوە، کە بۆ فەرمانڕەوای ئاشووری ناوچەی شمشارەی رانیە (کوواری) ناردووە و مێژووەکەی بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دهرچاچهی دوكان، كۆمه‌ڵێك گۆڕ ده‌ركه‌وتوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ئیسك و پروسكی گۆڕه‌كان به‌ده‌ره‌وه‌ن و به‌هۆی كۆنی و شه‌پۆڵی ئاوه‌وه، گۆڕه‌كان تێكچوون، كه مێژووێكی دێرینی هه‌یه.








د.ی