سلێمانی.. بكوژێك ده‌ستگیركرا
مامی خۆی به چه‌قۆ كووشتووه

K24- سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی "وارماوا"ی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی مامی خۆی به‌چه‌قۆ كوشت.
كاتژمێر 4:56 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، كوڕێك به‌چه‌قۆ مامی خۆی كوشت و تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی راسپارد، كه به‌دواداچوونی به‌په‌له و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامبده‌ن و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و دوای كه‌متر له دوو كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌قه‌زای شاره‌زوور و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی "وارماوا"ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تبار (ب، و، أ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ئێستا به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
د.ی