ئیڤان فایەق: هەر خێزانێك 500 هەزار دیناری پێدەدرێت
زیانلێكه‌وتووانی كه‌مپی "شاریا" قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی كه‌مپی "شاریا"ی له پارێزگای دهۆك كرد و بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك بڕی 500 هه‌زار دینار ته‌رخان ده‌كه‌ین و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌رچه‌كرداری به‌شێكی ئاواره‌كانیش شتێكی ئاساییه، چونكە به گوته‌ی "ئیڤان فایه‌ق" به‌شێكی خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌مپه‌كه‌دا نه‌بووه.
ئیڤان فایه‌ق گوتی: "بۆ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك 500 هه‌زار دینار ته‌رخان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له كۆگاكانمان له هه‌رێمی كوردستان پێداویستییان بۆ دابین ده‌كرێت".
گوتیشی: "له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵمان ده‌ستپێشخه‌ربن، له‌وانه‌ش ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باڵا له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه".
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی روونیشكرده‌وه، په‌رچه‌كرداری خه‌ڵكه‌كه‌ش شتێكی ئاساییه و به‌شێكی خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌مپه‌كه‌دا نه‌بووه.
د.ی