حکومەتی عێراق نووسینگە وەهمییەکانی دۆزینەوەی کار دادەخات

سەدان نووسینگەی دۆزینەوەی کار بە نایاسایی کار دەکەن

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی کار و بانکی ناوەندی عیراق لە رێگەی پلانێکەوە کار لەسەر پاڵپشتیکردنی گەنجان و بەردەستخستنی خزمەتگوزارییە داراییەکان دەکەن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی عێراق بڵاویکردووە، سەدان نووسینگەی وەهمی تایبەت بە دۆزینەوەی کار لە شارەکانی عێراق کراونەتەوە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و نافەرمی کار دەکەن، لەکاتێکدا حکومەت تەنیا رێگەی بە 40 نووسینگە داوە.

ئاماژە بەوەش كراوه‌، وەزارەتی کار بەهەمانگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، بەدواداچوون بۆ ئەو نووسینگە وەهامیانە دەکات و سەرپێچیکاران سزا دەدات، چونکە کردنەوەی ئەو نووسینگە وەهمیانە سەرپێچی یاسایە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کار، زیاتر لە 2 ملیۆن و 600 هەزار بێکار ناویان تۆمارکراوە بۆ رەخساندنی هەلی کار و بە هەزاران بێکاری دیکەش هەن کە ناویان تۆمارنەکراوه‌.

 

د.ی