چێشتخانه‌یه‌ك 2 ملیۆن دۆلاری وه‌ك دیكۆر هه‌ڵواسیوه
"دزینی ئه‌و پارانه ئه‌سته‌مه، هه‌رچه‌نده زۆر كه‌سیش هه‌وڵیان داوه"

K24- هه‌ولێر:
چێشتخانه‌یه‌كی میللی له شاری "پێنیسكۆلا"ی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌و دیكۆرهی بۆ بن‌میچ و دیواری چێشتخانه‌كه‌ی درووستی كرووه و له جیهاندا هاوتای نییه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ئۆدیتی سێنتراڵ"، چێشتخانه و كافتریای "ماگوایرا ئێرله‌ندی" به‌وه له چێشتخانه‌كانی دیكه جیاوازه، كه 2 ملیۆن دۆلاری به بن‌میچ و دیواری چێشتخانه‌كه وه‌ك دیكۆر هه‌ڵواسیوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی میوانێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌و چێشتخانه بكه‌ن.

مێژووی دیكۆری ئه‌و چێشتخانه‌یه بۆ ساڵی 1977 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك "مارتن" و هاوسه‌ره‌كه‌ی "مولی ماكگوایر" چێشتخانه‌كه‌یان كرده‌وه و ئه‌وكات یه‌كه‌م رێزلێنان "به‌خشیش"یان وه‌رگرت، كه 100 دۆلار بووه. له‌و كاته‌یه‌دا ئه‌و دوو هاوسه‌ره بڕیاریان دا وه‌كو یادگارییه‌ك پارێزگاری له یه‌كه‌م به‌خشیش بكه‌ن، بۆیه به داوێكه‌وه له‌ناو چێشتخانه‌كه‌دا هه‌ڵیانواسی.
مارتن، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شیكاگۆ تریبیون"دا گوتی: "پاریه‌كی زۆرمان له بن‌میچ و دیواری چێشتخانه‌كه‌مان هه‌ڵواسیوه، كه رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زار و 400 مه‌تر چوارگۆشه‌یه".
گوتیشی: "بن‌میچ و دیواری چێشتخانه‌كه پێشتر به 175 هه‌زار دۆلار رازێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا دیكۆره‌كه به 2 ملیۆن دۆلار داپۆشراون".
ئه‌و چێشتخانه‌یه سه‌رنجی میوانه‌كانی راكێشاوه، چه‌ندین جاریش هه‌وڵی دزی ئه‌و پارانه دراون، خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دزینی ئه‌و پارانه ئه‌سته‌مه، هه‌رچه‌نده زۆر كه‌سیش هه‌وڵیان داوه، جارێكیش كارێكارێكی چێشتخانه‌كه 5 هه‌زار دۆلاری دزی، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ستگیركرا.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و پارانه واژوو له‌سه‌ر پاره‌كانی ده‌كات، دزینی ئه‌سته‌م بووه، ئه‌مه وای له خاوه‌نی دوكان و كۆگاكانی شاره‌كه كردووه، ره‌تی بكه‌نه‌وه ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرن، كه نیشانه و واژووی ئه‌و چێشتخانه‌ی له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن و ئاگاداری پۆلیسیش ده‌كه‌نه‌وه، تا پاره‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
پۆلیس ئه‌و شاره ئاشكرای كرد، دزێك پاره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ی بۆ بانكێكی ئه‌و شاره بردووه، تا بیگۆڕیته‌وه، به‌ڵام كارمه‌ندانی بانكه‌كه زوو پاره‌كه‌یان ناسیوه‌ته‌وه و پۆلیسیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له دزه‌كه كرد، ئه‌و سه‌روه‌ته زۆره جێبهێڵێت و به‌په‌له رابكات، پاره‌كه‌ش بۆ چێشتخانه‌ی "ماگوایرا ئێرله‌ندی" گه‌ڕێنرایه‌وه.

د.ی