منداڵێك له‌ناو سندوقێكی دار له رووبارێكی هیندستان دۆزرایه‌وه
تازه له دایكبووه و دوای بیستنی ده‌نگی گریانه‌كه‌ی رزگاركرا

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی هیندستان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی تازه له‌دایكبوو به زیندوویی له ناو سندوقێكی دار له رووباری "گانجا"دا دۆزرایه‌وه.
منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه كچه، له قوماشێك و به‌تانییه‌كی سوور پێچرابوو، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی خواوه‌ندێكی ئایینی هیندۆسی و نه‌خشه‌یه‌ك كه رێكه‌وتی له‌دایبكبوونی كچه‌كه‌ی تێدا نووسراوه له‌گه‌ڵ ناو‌ی كچه‌كه، كه ناو‌ی "گانجا"یه، وشه‌یه‌كی هیندییه و به مانای رووباری پیرۆز دێت.
ئاماژه به‌وه كراوه، منداڵه‌كه به زیندوویی رزگاركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێشبینی ده‌كرێت له مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا بێت، كه له‌لایه‌ن پیاوێك له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌ی له‌ناو رووباردا دۆزراوه‌ته‌وه، له ویلایه‌تی "ئه‌وتار پرادیش"ی هیندستان.
به‌رپرسێكی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه روونیكرده‌وه، نازانین ئه‌و كۆرپه‌له‌یه ماوه‌ی چه‌ند له ناو ئه‌و سندوقه داره بووه، تا پیاوێك گوێی له ده‌نگی گریانی منداڵه‌كه بووه، دواتر زانیویه‌تی له‌ناو سندوقێكدایه، رزگاری كردووه، منداڵه‌كه ته‌ندرووستی باشه و چاودێری ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كرێت، كه چۆن ئه‌و منداڵه گه‌یشتووه‌ته ناو ئه‌و رووباره، ده‌مانه‌وێت كه‌سوكاره‌كه‌ی ببینینه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ش حكومه‌ت به‌رپرسیاری چاودێریكردنی منداڵه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
د.ی