وه‌زارتی كاره‌با رێژه‌ی كاره‌با بۆ قوتابیان زیاد ده‌كات
"وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌ك بۆ قوتابیان بڕی 300 مێگاوات كاره‌بای زیاد كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌ك پشتیوانی و ئاسانكارییه‌ك بۆ قوتابیان، بڕی كاره‌با زیاد ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كۆتا تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانه له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییه‌ك بۆ قوتابیان بڕی 300 مێگاوات كاره‌بای زیاد كردووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو بڕی كاره‌بای نیشتمانی كه‌می كردبوو، وه‌زاره‌تی كاره‌باش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لە کارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووه، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە (3400) بۆ (3000) مێگاوات کەمبووەتەوە.
د.ی