بووكێك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی به‌هۆی چاویلكه‌ی زاوا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
له زاوا به‌گومان بووه، كه ئاشكرای كرد چاویلكه به‌كارده‌هێنێت، كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هێنا

K24 - هه‌ولێر:
بووكێك له ویلایه‌تی "ئه‌وتار پرادش"ی هیندستان له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد، كه زاوا به‌هۆی كزی چاویه‌وه چاویلكه به‌كار ده‌هێنێت.
رۆژی هه‌ینی رابردوو رووداوێكی سه‌یر روویدا، دوای ئه‌وه‌ی "ئه‌رچا"ی تازه بووك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به گومان بوون، كه "شیڤام"ی پێشتر بینراوه به چاویلكه‌وه، بۆیه له زاوا به‌گومان بوون، ویستوویانه له‌وه دڵنیا ببنه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی بووك بڕیاریان دا زاوا تاقی بكه‌نه‌وه و داوایان لێ‌كرد به‌بێ چاویلكه رۆژنامه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت زاوا ناتوانێت به‌بێ چاویلكه رۆژنامه بخوێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی بووكه‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌یان، ره‌تیانكرده‌وه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه ته‌واو بكرێت و كۆتاییان به مه‌راسیمه‌كه هێنا.
بنه‌ماڵه‌ی بووك ئه‌و دیارییانه‌ی به زاوایان به‌خشیبوو، داوایان كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ماتۆرسكیله‌ش كه زاوا وه‌ك دیاری وه‌ریگرتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای هه‌موو خه‌رجیی ئاهه‌نگه‌كه‌شیان له زاوا كرده‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی زاوا ئه‌م داواكارییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بووكیان ره‌ت كرده‌وه، بۆیه كێشه‌كه گه‌یشته پۆلیس و بنه‌ماڵه‌ی بووك سكاڵایان تۆماركرد، هه‌رچه‌نده پۆلیس هه‌وڵی داوه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی زاوا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بووك رێكنه‌كه‌وتن.
سه‌رچاوه: تامیز ئۆف ئیندیا
د.ی