سلێمانی.. شەش تۆمەتبار دەستگیركران

حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌

شه‌ش تۆمه‌تبار له‌ سلێمانی ده‌ستگیر كران
شه‌ش تۆمه‌تبار له‌ سلێمانی ده‌ستگیر كران

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، 6 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌، 3 له‌ تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی ئێرانن و نیشته‌جێی قه‌زای دووكانن.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار و بەشی پۆلیسی دووكان، 6 تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە حەب‌ و ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە 3 تۆمەتبار ماددەی هۆشبەریان پێیە و بەكارهێنەری ئەو ماددانەن، دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی سەرچناری راسپێردراوه‌، کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجام بدەن.

حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ر و پاسپۆرتی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌
حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ر و پاسپۆرتی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سەرئەنجام توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (ك، ح،أ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەب‌ و ماددەی هۆشبەردا.

ئاشكراشی كرد، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت كە تۆمەتبارەكان ئێرانین ‌و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانین‌، 3 تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە، بۆیە بەشی پۆلیسی دووکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان گەڕان ‌و پشكنینی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران كردووه‌ و توانراوه‌ هەریەك لەتۆمەتباران (أ، ح) لەدایكبووی 1987، (ب، ح) لەدایكبووی 1985  و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیربکرێن، دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر ‌و ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونیكرده‌وه‌، ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment